كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رله‌نوێ فه‌رهه‌نگیان له‌ یه‌زد

40y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له‌ ئۆستانی یه‌زد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی خواست و مه‌زایاكانیان، سه‌رله‌نوێ له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم له‌ یه‌زد كۆبوونه‌وه‌.موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ناڕازیی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی یاسای هه‌ماهه‌نگ كردنی په‌رداختی حقوق و پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیان و ریفاهی خۆیان بوون. چاكسازی حوكمه‌ كارگوزینیه‌كان، په‌رداخت كردنی مافی مه‌سكه‌ن و جل و به‌رگ، چاكسازی سیستمی بیمه‌، په‌رداخت كردنی مافی خانه‌نشینی موعه‌لمیان و ده‌ركردنی موجه‌وێز بۆ چالاكی ره‌سمی كانونه‌كان، له‌ زومره‌ی خواسته‌كانی دیكه‌ی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ناڕازییه‌.