كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رله‌نوێ كرێكارانی ئابفای ئه‌هواز

 

 434t

رۆژی دووشه‌ممه‌ كرێكارانی په‌یمانكاری ئیداره‌ی ئاو و فازڵاوی ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری شیركه‌تی په‌یمانكاری “په‌رتۆ داچك” له‌ ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ماوه‌ی ٥ مانگه‌ له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بێبه‌ش كراون، له‌ مانگه‌كانی رابردووشدا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو. كرێكارانی په‌یمانكاری ئابفای ئه‌هواز هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ دواخرانی بیمه‌كانیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پێشینه‌ی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعیه‌كه‌شیان كێشه‌ و گرفتێك به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌شێك له‌ پێشینه‌ی ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌كی نامونه‌زه‌م په‌رداخت كراوه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، كرێكاران له‌باتی ئه‌منیه‌تی شوغڵی خۆیانیش نیگه‌رانن چونكه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه‌ به‌ ٢٥ كه‌س له‌ كرێكاران راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ له ‌سه‌روبه‌ندی ئێخراج دان. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵیش ١٣ كرێكاری په‌یمانی له‌سه‌ركار ده‌ركران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →