كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سپورده‌ گوزارانی سندوقی ئیرانیان

332
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، سپوردگوزارانی دوو لقی سندوقی ئیرانیانی سه‌بزئه‌ندیشی “ساری” جارێكیتر به‌ وه‌ڕێخستنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ ئۆستانی “مازه‌نده‌ران”، خوازیاری وه‌رگرتنی سێپورده‌كانیان بوون.
سێپورد گوزاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یدا رایانگه‌یاند: “خاوه‌نی سندوق بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتووه‌ و سندوقی له‌ په‌رداخت كردنی سێپۆرده‌ی خه‌ڵك خوده‌بۆێرێت و ته‌نیا قیستی وامه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه‌. ئێمه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌وه‌یكه‌ ئه‌م سندوقه‌ له‌ژێر چاودێری بانكی مه‌ركه‌زی كار ده‌كات سه‌رمایه‌گوزاریماند كردووه‌ تا به‌ وه‌رگرتنی وام كێشه‌ و گرفته‌كانی ژیانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا به‌ره‌وڕووی ئه‌م كێشه‌یه‌ بووینه‌ته‌وه‌ و هیچ وڵامێكمان پێنادرێته‌وه‌.”