ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانی كامیون له یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ش كردنه‌وه‌ی ناله‌باری بار له یه‌زد، بارودۆخی پایانه‌كانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه و حزووری ده‌ڵاڵه‌كان له دابه‌ش كردنی بار، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌دا خوازیاری ئه‌و بوون كه سه‌رجه‌م باره‌كانی پایانه‌ی یه‌زد به به‌شی راگه‌یاندنی بار ته‌حویل بدرێت، تا به شێوه‌ی یاسایی و به چاودێریه‌وه، له نێو شۆفێراندا دابه‌ش بكرێت و مافی كومیسیونی بار، به شێوه‌ی یاسایی وه‌ربگیردرێت.”