ژمارەیەكی بەرچاو لە شۆفێر تاكسیەكانی شاری بۆكان لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی ئەمنیەتی كاری و كەمتەرخەمی بەرپرسانی ئیدارە تاكسیڕانی، لە بەردەم بینای شورای شاری بۆكان كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.
له ماوهی رۆژانی رابردوودا زیاتر لە ٦٠ شۆفێر تاكسی لە ناڕەزایەتی بە بایەخ نەدانی بەرپرسانی شورای شار و نەبوونی ئەمنیەتی كاریی و پەرەسەندنی نرخی بهنزین لە بەردەم بینای شورای شاری كۆبوونەوە. شۆفیرانی ناڕازی خوازیاری پێداچوونەوە بهسهر بارودۆخیان بوون و رایانگەیاندووە لە ئەگەری جێبهجێ نەكردنی داخوازیەكانیان، درێژه به كوبوونەوەكانیان دهدهن. جێگای وهبیرهێنانهوهیه كە لە ماوهی رۆژانی رابردووشدا، شۆفیر تاكسیەكانی شارەكانی سنە، سهقز، كامیاران و چەند شاری دیكەی كوردستان بەهۆی كەمتەرخەمی بەرپرسانی ئیدارەی تاكسیڕانی، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبردبوو.