كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆفێر تاكسییه‌كانی له‌ تاران

983
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شۆفێر تاكسییه‌كانی شاری تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ لابردنی مافی بیمه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی بیمه‌ی تاكسیڕانی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی دوو مانگ له‌ بڕانی بیمه‌ی شۆفێر تاكسییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا هیچكام له‌ به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌م بواره‌دا وڵامده‌ره‌وه‌ نه‌بوون. له‌ رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، “محه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت” وته‌بێژی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مافی بیمه‌ی تاكسیڕانان، سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌م بواره‌دا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڵام تا ئێستا هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌مباره‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.