كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رهه‌نگییانی ئیسلام ئابادی غه‌رب

580t
له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا‌، كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری ئیسلام ئابادی غه‌رب له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌‌ی حه‌قده‌سته‌كان و هه‌ڵاواردنی حقوقی له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری ئیسلام ئابادی غه‌رب به‌ مه‌به‌ستی پێراگه‌یشتن به‌ گیر و گرفت و ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌كانیان، كۆده‌بنه‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یش له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره‌ به‌ هه‌ڵواسینی پلاكارد به‌ڕێوه‌چوو. موعه‌لیمان رایانگه‌یاند كه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ باقی هاوكاره‌كانیان له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات تا گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن.