رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له قبوڵ كراوانی ئازموونی ئێستخدامی شیركه‌تی میللی پاڵایش و به‌شی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێران، بۆ سێهه‌مین جار له به‌رامبه‌ر ساختمانی مه‌جلیسی رژیم، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی راپۆرته‌كان، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٢، به پێی مۆجهوزی وه‌زیری نه‌وتی رژیم بڕیاری دامه‌زراندنی ٢٥ له‌سه‌د له شیركه‌تی میللی پاڵایش ده‌ركرا. به‌پێی راگه‌یاندنی شیركه‌تی میللی پاڵایش و په‌خش، بڕیاربوو ئه‌م كه‌سانه له رێكه‌وتی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه كاره‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام پێنج رۆژ پێش ئه‌م رێكه‌وته، له په‌یوه‌ندییه‌كدا به‌م كه‌سانه راگه‌یه‌ندرا كه قۆناغی ئێستخدام، راگیراوه. شایانی باسه، قبوڵ كراوانی ئازموونی ئێستخدامی ئه‌م شیركه‌ته پێشتر له رێكه‌وتی ٥ و ٢٦ی مانگی ریێبهندانی ساڵی رابردوویش له به‌رامبه‌ر ساختمانی مه‌جلیس كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.