كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی قه‌بووڵ كراوانی شیركه‌تی نه‌وت

368t (1)

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی رێبه‌ندان، ژماریه‌ك له‌ قه‌بووڵكراوانی ئازموونی ئیستخدامی شیركه‌تی “پالایش و په‌خشی نه‌وت”، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
نوێنه‌ری ناڕازییان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م ئێعترازه‌ رایگه‌یاند، نزیكه‌ی ٤٧٠ كه‌س له‌ ئازموونی ئیستخدامی “شیركه‌تی پالایش و په‌خش” قه‌بووڵ كراون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وت‌ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌سانه‌ رووی نه‌داوه‌.