به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی قه‌راردادی پێترۆدۆلاری شاری كه‌ركوك، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكاران و كارمه‌ندان، زیاتر له ٥ مانگه كه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه پێترۆدۆلار پڕۆژه‌ی شاره‌داری كه‌ركووكه و له به‌رامبه‌ر فرۆشی هه‌ر بۆشكه نه‌وت، یه‌ك دۆلار بۆ هه‌زینه‌كانی ئۆستانی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر به‌م پێیه تا ئێستا پێترۆدۆلار زیاتر له ٦ هه‌زار كه‌سی دامه‌زراندووه.