كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی ئیداره‌ی به‌رقی ئۆستانی تاران

33
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، كاركۆنانی ئێپراتۆره‌ پۆستییه‌كانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی نیروی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی ئۆستانی “تاران”، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی جێگرایه‌تی راهبۆردی سه‌رۆك كۆماریی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.خانه‌نشینكراوان و كاركۆنانی شیركه‌تی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی تاران، هۆكاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان، ناڕه‌زایه‌تی به‌ دوو بابه‌ت ناولێبرد. یه‌كه‌م: ناڕه‌زایه‌تی به‌ نامه‌یه‌ك كه‌ وه‌زیری نیرو بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی موحاسباتی تازه‌ی مافی نۆبه‌تی كاریی و پرسنێلێك كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، نووسیبوو. دووهه‌م: له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كانه‌‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٢وه،‌ خدمه‌تگوزاری مودیریتی وڵاتیان بۆ كاركۆنانی ئه‌م به‌شه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنا، به‌ڵام تا ئێستا حقوقی نه‌وبه‌تی كارییان ئیزافه‌ نه‌كراوه‌.