كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی‌ تاران

294
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان كه‌س له‌ كاركۆنانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كاركۆنانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و قه‌رار نه‌گرتنی ئه‌م پێشه‌یه‌‌ له‌ راده‌ی مه‌شاغڵی سه‌خت، كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌، كاركۆنانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، وێڕای ‌راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌وان وه‌كوو كارمه‌ندی شاره‌داریی به‌ئه‌ژمار دێن، خوازیاری ئه‌وه‌ش بوون كه‌ وه‌كوو كرێكار چاویان لێ بكرێت و كاره‌كه‌یان له‌ ریزی پیشه‌ سه‌خته‌كاندا، قه‌رار بگرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →