كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌لیعه‌سر له‌ مه‌مه‌سه‌نی

342
رۆژی سێشه‌م ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “وه‌لیعه‌سر” له‌ مه‌مه‌سه‌نی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی فارس، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی یه‌كێك له‌ هاوكاره‌كانیان له‌لایه‌ن ناوه‌ندی قه‌زایی رژیمه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌.كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی هاوكاره‌كانیان بوون و رایانگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌دوادانه‌چوون، سه‌رله‌نوێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و مان ده‌گرن. رۆژی دووشه‌ممه‌ دادستانی ئه‌م شاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌ته‌كه‌ی به‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ وێڕای سووكایه‌تی به‌ یه‌كێك له‌ ژنه‌ پزیشكه‌كان، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بۆ ده‌ركردبوو و مه‌ئموورانی رژیم به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاو ئه‌م ژنه‌ پزیشكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌ ناڕازییان به‌ ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك، خوازیاری لابردنی قازی و دادستانی مه‌مه‌سه‌نی له‌سه‌ركار و هه‌روه‌ها داوای لێبوردنی ئه‌وان له‌ میدیاكان بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری ته‌وبیخی ئه‌و مه‌ئمورانه‌ بوون كه‌ سوكایه‌تیان به‌م ژنه‌ پزیشكه‌ كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →