كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی شیركه‌تی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی له‌ كرماشان

207
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی غه‌ربی كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی دواخراویان و باقی مه‌زایاكانیان، له‌به‌رده‌م ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی قه‌راردادی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی غه‌ربی ئۆستانی كرماشان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان، په‌رداخت نه‌كردنی مافی مه‌دره‌كی خوێندن، ئێزافه‌كاری و حه‌قده‌ستی دواخراوی دوو ساڵی رابردوو تا ئه‌‌مڕۆیان و هه‌روه‌ها سه‌ره‌نجنه‌دانی به‌رپرسان به‌ هه‌ندێك له‌ مه‌زایاكانیان، ناڕازیین.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →