كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی باشگای ئێستقلال

527
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كاركۆنانی “باشگای ئێستقلال” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م باشگایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كاركۆنانی باشگای ئێستقلال له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌دا، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ یه‌كێك له‌ كاركۆنانی باشگای ئێستقلال هه‌وڵی دا خۆی بسووتێنێت.