كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی شیركه‌تی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی تاران

581
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وزه‌ی رژیم كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان كه‌ له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ته‌عمیراتی گواستنه‌وه‌ی نیروگای شیركه‌تی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی تارانن، نزیكه‌ی ٦ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌. ئه‌م كاركونانه‌ هه‌روه‌ها به‌ قه‌راردادگه‌لێكی كورتماوه‌ و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخیانن.