كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی موخابراتی ئۆستانی گیلان

596
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان، كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی موخابراتی ئۆستانی گیلان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخران له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی موخابراتی ئه‌م ئۆستانه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران و كارمه‌ندانی ئۆستانی گیلان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، چه‌ندین مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئیداره‌ی موخابرات به‌ دواخرانه‌وه‌ په‌رداخت ده‌كرێت. ئه‌م بارودۆخه‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م ئیداره‌یه‌ی به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت كردۆته‌وه‌.