كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی رێگای ئاسنی نه‌یشابور

4q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ته‌سنیم، كرێكاران و كارمه‌ندانی رێگای ئاسنی نه‌یشابور له‌ ئۆستانی خوراسانی ره‌زه‌وی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران و كارمه‌ندان په‌رداخت نه‌كراوه‌. دوابه‌دوای درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆكی ئیستگای رێگای ئاسنی نه‌یشابور به‌ ئاماده‌ بوون له‌ نێو كاركۆنانی ناڕازی، به‌ڵێنی پێدان كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات.