كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی ” جیهادی نه‌سر”ی كرماشان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی “جیهادی نه‌سری كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان، له‌ به‌رانبه‌ر بینای پارێزگای ئه‌و شاره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد .

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ هۆكاری دواكه‌وتنی حقووقی ١٣ مانگی ئه‌م كارمه‌ندانه‌ ڕوویداوه‌ و ناڕازییان به‌ ڕاخستی سفره‌ی به‌تاڵ له‌ به‌رانبه‌ر بینای پارێزگای كرماشانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ . شایانی باسه‌ ٧٠٠ كه‌س له‌ كارمه‌ندانیجیهادی نه‌سر” زیاتر له‌ یه‌ك ساڵه‌ حقووقیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ .