كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی فه‌ننی حرفه‌یی له‌ كرماشان

214
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ئیداره‌ی گشتی “فه‌ننی حرفه‌یی” له‌ ئۆستانی كرماشان، به‌ هۆی زیاد بوونی سه‌عاتی كاریی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ئیداره‌ی گشتی فه‌ننی حرفه‌ی له‌م ئۆستانه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ زیاد بوونی سه‌عاتی كاری و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان، له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ئیداره‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. كارمه‌ندان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌د، خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عاتی كاری و زیاد بوونی حه‌قده‌سته‌كان بوون. شایانی باسه‌،‌ ئه‌م كارمه‌ندانه‌ رۆژانه‌ ماوه‌ی ١١ سه‌عات كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌مه‌ و ناتوانن بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.