رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی به‌شی خسوسی شیركه‌تی موخابراتی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌لومه‌رجی ئیستخدامییهكهیان له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كارمه‌ندانی به‌شی خسوسی شیركه‌تی موخابرانی ئێران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی شوغڵهكان، عه‌داڵه‌ت له په‌رداختی حه‌قده‌ست و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی خۆیان بوون. شایانی باسه، ئه‌م خۆپیشانده‌رانه له چه‌ندین ئۆستانی ئێرانه‌وه، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌م وه‌زعیه‌ته، سه‌ردانی شاری “تاران”یان كردبوو.