كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل

257t

رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی رێبه‌ندان، نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی “ئه‌رده‌بیل” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٨ مانگ حه‌قده‌ست و نادیار بوونی بارودۆخی پیشه‌كانیان، له ‌به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری ئه‌رده‌بیل كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل سه‌ره‌ڕای ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو كه‌ پێوه‌ندی به‌ هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌، مافی جه‌ژنانه‌ی ساڵی ٩٢یشیان پێنه‌دراوه‌. شایانی باسه‌، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ به‌رهه‌مهێنان له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ پاساوێكی ئابووری نییه‌، چالاكی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ راگرتووه‌ و له‌ حاڵی حازردا ٢٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، بیلاته‌كلیفن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌خاڵه‌تی مه‌ئموورانی ئینتزامی رژیم، كۆتایی پێهات.