كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیخراجی كوشتارگای ئه‌هواز

761
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئیخراجی كوشتارگای سونه‌تی ئه‌هواز به‌ به‌رێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كاریه‌كانیان بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٢٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئیخراجی كوشتار‌گای سونه‌تی ئه‌هواز بۆ پێنجه‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگدا بۆ پێراگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كاریه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شورای ئیسلامی رژیم له‌ ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ وێڕای ناڕه‌زایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌گه‌لێك، به‌ڵام تا ئێستا له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه‌ هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.