كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی نائین

776
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، كارخانه‌ی كاشی “نایین” له‌ ئێسفه‌هان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان بوون و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌دوادانه‌چوونی كێشه‌ و گرفته‌كانیان مان ده‌گرن. كرێكاران رایانگه‌یاند، خاوه‌نكار به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌ بیانووی ركوودی ئابووری و نه‌بوونی بودجه‌ له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.