كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ كرماشان

470
ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ شاری كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانێك كه‌ مافی دابین كردنی بیمه‌كانیان له‌ لایه‌ن سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاری كرماشانه‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ زیاتر لە سێ مانگە ئەم كرێكار و كارمەندانە مافی بیمەیان پێنەدراوە و بەرپرسانی ئه‌م سازمانه‌ وڵامدەرەوەی داواكاریی ئه‌م كرێكارانه‌ نییه‌. شایانی باسه‌، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا لە شاری “شەهاباد”ی سەر بە ئۆستانی كرماشان، ژماره‌یه‌ك لە كرێكاران و پەیمانكارانی خاوێنكردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كانی سەر بە ئیدارەی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە حەقدەستیان پێنه‌دراوه‌، لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری بژێوی ژیانی خۆیان، لە بەردەم ئیدارەی نەوسازیی لە شەقامی جەعفەری، كۆبوونەوی ناڕەزایەتیان وه‌ڕێخست.