كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پوودنه‌

842
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “چشمه‌ پوودنه‌” له‌ ئۆستانی كرمان به‌ وه‌ڕێخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه‌، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پوودنه‌ كه‌ نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌سن، رایانگه‌یاند: جیا له‌وه‌یكه‌ شێوی حیساب كردنی مه‌زایای ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ مه‌زایای موزدی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی دیكه‌ كه‌متره‌، له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاره‌وه‌ تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه‌.