كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیخراجی وه‌رزشگای ئازادی

894
نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی موجته‌مه‌عی وه‌رزشی ئازادی، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ژماره‌ ١ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له‌ شه‌قامی “سێئۆل”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.خاوه‌نكار رایگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ كرێكارانی قه‌راردادی ١٠ رۆژه‌ یان یه‌ك مانگه‌ی به‌ستووه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌سه‌ر قه‌راردادی ته‌حمیلی لێكه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ له‌سه‌ركار ئیخراج كراون. ئێخراجی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ بارودۆخێكدا روویدا كه‌ وه‌زعیه‌تی په‌رداختی حه‌قده‌ستی دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ ناڕۆنه‌.