كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كوشتارگای سه‌نعه‌تی كرماشان

522
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كوشتارگه‌ی سه‌نعه‌تی مۆرغی به‌هاران له ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌قده‌ستی دواخراویان له‌‌ كرماشان كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ كرماشان گروپێك له‌ كرێكارانی كوشتارگه‌ی سه‌نعه‌تی مۆرغی به‌هاران كه‌ دوو مانگه‌ حه‌قی ئیزافه‌كارییان پێنه‌دراوه‌، له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كوشتارگایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.