رۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی ئێخراجی شیركه‌تی “قه‌ته‌عاتی خۆدرۆسازی مه‌ده‌د رۆیاڵ” له تاران، له به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخستووه.به پێی راپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران به ئێخراجی ٣٠ كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازیین. كرێكاران ده‌ڵێن: خاوه‌نكاری شیركه‌ت به بیانووی نه‌فرۆشتنی كهلۆپهلهكانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون و مهزایاكانیشیان بڕاوه.