كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیخراجی هه‌فت ته‌په‌

17q
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی بێكار كراوی ناوه‌ندی “كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم له‌ شوشته‌ر كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكاران، ئیخراجی ئه‌وان پێش له‌ ته‌واو بوونی ئێعتباری قه‌رارداده‌كانیان روویداوه‌. به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی ناوه‌رۆكی فه‌سڵی بوونی كاره‌كانیان، له‌ مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوودا كاریان ده‌ست ناكه‌وێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ خاوه‌نكار هێشتا سێ مانگ حه‌قده‌ستی‌ دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌.