رۆژی یه‌كشه‌ممه، كرێكارانی نه‌ساجی پارسیلۆن له ئۆستانی لورستان له ناڕه‌زایه‌تی به‌وه‌یكه چیتر یاسای خانه‌نشینی پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان نایانگرێته‌وه، چوونه شاری تاران و له به‌رده‌م سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌بێت، ده‌ڵێن: سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم حازر نییه ماوه‌ی په‌رداخت كردنی بیمه‌ی بێكاری وه‌ك پێشینه‌ی سه‌خت و زیانبار بۆیان حیساب بكات. به‌وته‌ی ناڕازییان: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆتایی ده‌ورانێك كه به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌لایه‌ن سندوقی بیمه‌ی بێكاری په‌رداخت ده‌كرا، ده‌یانه‌وێت خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌م بیانووه كه ئه‌و قۆناغه وه‌ك پێشینه‌ی سه‌خت و زیانبار بۆیان به حیساب نایه‌ت، له‌گه‌ڵ خانه‌نشین كردنی كرێكاران دژایه‌تی ده‌كات.