كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادسازانی قۆم

56q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد سازانی قۆم” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له‌ ١٥٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پێنج مانگی رابردۆوه‌ تا ئێستا حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌.