كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌

108q
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “ته‌زه‌ره‌” له‌ ئۆستانی سمنان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سپاردنی به‌شێك له‌ ته‌شكیلاتی ئه‌م ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نییه‌ به‌ شاره‌داری شاهرود كۆبوونه‌وه‌.
به‌وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌عده‌ن ئه‌و به‌شه‌ له‌ زه‌وییه‌كانی ئه‌م مه‌جموعه‌ی كه‌ تێدا ماڵی سازمانیی كرێكارانی ته‌زه‌ره‌ و دامه‌زراوه‌ی ریفاهی و خه‌ده‌ماتی تێدایه‌، به‌ شاره‌داری سپاردووه‌. له‌ جه‌معیه‌تی ١٢٠٠ كه‌سی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌ لانیكه‌م ٢٠٠ كرێكار وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان، له‌ ماڵی سازمانی جێگیر له‌م زه‌ویانه‌ نیشته‌جێن. شایانی باسه‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زه‌ره‌، هاوینی ساڵی رابردووش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م سپاردنه‌، ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.