به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كاركۆنانی ئیخراجی شیركه‌تی حه‌فاری شۆمال له ناڕه‌زایه‌تی به ئیخراج و بێكاری خۆیان له به‌رامبه‌ر ساختمانی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكاران و كارمه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به ره‌وتی ئیخراج سازییه‌كان له شیركه‌تی حه‌فاری شۆمال، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازییان، بونیادی موستهعزهفانی رژیمی كۆماری ئیسلامی كه سه‌ره‌كیترین سه‌هامداری ئه‌م شیركه‌ته‌یه، به هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ له مانگی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و لابردنی ئیزافه‌كاری، ٤٠٠ كرێكار و كارمه‌ندی به‌پێشینه و شاره‌زای ئه‌م شیركه‌ته‌ی له‌سه‌ركار ئیخراج كردووه. شایانی باسه حه‌فاری شۆمال، شیركه‌تی خه‌ده‌ماتی نه‌وتی ئێرانه كه زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی له بواری رێكخستن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ره.