كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی واگۆن پارس

160q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “واگۆن پارس”ی ئه‌راك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ شه‌قامه‌كانی رووبه‌ڕووی ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و خاوه‌نكار هیچ سه‌رنجێك به‌ بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانیان نادات.