كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی خوزستان

169q

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ حزووری وه‌زیری نه‌وت له‌ ئه‌هواز، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی خوزستان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
كاتێك كه‌ وه‌زیری نه‌وتی رژیم بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌ی نه‌وتی خوزستان چووه‌ ئه‌هواز، كرێكاران به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌، به‌ نه‌درانی بارودۆخی سه‌ختی به‌ڕێچوونی ژیانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی ناڕازییان، چه‌ندین مانگه‌ كه‌ ماف و مه‌زایاكانیان نه‌دراوه‌ و هیچ كام له‌ به‌رپرسانی پێوه‌ندیداریش وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نین. كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئیخراج سازی له‌ پاڵاوگه‌كانی نه‌وت ده‌ڵێن: هه‌ر كات كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی فه‌لاكه‌تباریان مان بگرن، له‌سه‌ركار ئیخراج و یان هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخراجیان لێده‌كرێت.