كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌كانی ئیلام، سه‌قز و كرماشان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جیاجیا، خوازیاری په‌رداخت كردنی ماف و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌ته جیاجیاكانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی مافی بیمه‌كانیان، له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری رژیم له ئیلام هه‌ڵكه‌وتوو له بلواری موده‌ڕس له ته‌نیشت سه‌نایعی ده‌ستی كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی سهراب هێمه‌تی غه‌ربی كرماشانیش كه له بواری باربه‌ری كار ده‌كه‌ن، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له شوێنی ده‌فته‌ری ئه‌م شیركه‌ته له شه‌قامی “شه‌هید دوستی” كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند تا كاتێك كه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت، له گواستنه‌وه و داگرتنی بار خۆده‌بوێرن. له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی به‌رقی شاری سه‌قز به په‌رداخت نه‌كردنی شه‌ش مانگ حه‌قده‌سته دواخراویان له به‌رده‌م ئه‌م ئیداره‌یه له شه‌قامی ئینقلابی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری په‌رداخت كردنی ماف و مه‌زایاكانیان بوون.