رۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی مه‌عده‌نی “سهنگروود” له ئۆستانی گیلان سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی وه‌زعیه‌تی خانه‌نشینیان، سه‌ردانی شاری تارانیان كرد و له به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ئاماده كردنی مه‌وادی مه‌عده‌نی كۆبوونه‌وه.
كرێكاران له به‌رامبه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هێنانی په‌سه‌ند كراوه‌ی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به خانه‌نشینی خۆیان ناڕازیین. به وته‌ی ناڕازییان، ١٢٨ كرێكاری شاغڵی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی سهنگروود كه هه‌ر ئێستا بیمه‌ی بێكاری ده‌یانگرێته‌وه، ده‌بوا به حیساب كردنی رۆژانی بێكاری به یاسای پیشه‌ی سه‌خت و زیانبار خانه‌نشین بكرایان. به وته‌ی كرێكاران، دوای تێپه‌ڕ كردنی ١١ مانگ له كاتی ته‌ئید كردنی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی پێش به خانه‌نشینی ئه‌وان ده‌گرێت.