كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

443t

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم، خوازیاری زیاد بوونی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٤ سه‌باره‌ت به‌ هه‌زینه‌كانی راسته‌قینه‌ی ژیان بوون.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌ زومره‌ی رێكخه‌رانی تووماری ئێعترازیی كرێكاران سه‌باره‌ت به‌ دابه‌زینی ئه‌رزشی حه‌قده‌ستن، له‌باره‌ی هۆكاریی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ رایانگه‌یاند: “ئێمه‌ به‌ بارودۆخی فه‌لاكه‌تباری به‌ڕێوه‌چوونی ژیانی كرێكاران ناڕازیین، خواریاری پڕ كردنه‌وه‌ی مه‌ودای لانیكه‌می هه‌زینه‌كانی سێ ملیۆن تمه‌نی به‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ٦٠٨ هه‌زار تمه‌نین.” شایانی باسه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران له‌ شاری سنه‌ و كرێكارانێك له‌ شیركه‌تی ئێران خۆدڕۆ، لاستیكی ئه‌لبۆرز، كرێكارانی ساختمانی، خانه‌نشینكراوانی ژن و پیاو، شیركه‌تی واحێدی تاران، نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا به‌شدار بوون.