كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی تاران

215q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌دارییه‌كانی گولستان و نه‌سیم شه‌هری تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی مودیریه‌ت و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌ به‌رامبه‌ر دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و كێشه‌ و گرفتی به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكاران، ناڕازیین.