كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی چشمه‌ پودنه‌

223q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی چشمه‌ پودنه‌، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری كوهبه‌نان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكاران ناڕازی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی چشمه‌ پونه‌ به‌ هۆی دواخرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی، نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، قه‌راردادی كاری ٢٩ رۆژه و ئیخراجی كرێكاران به‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری كوهبه‌نان كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ مانگی به‌فرانباری رابردۆوه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی ١٣ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراون. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ كه‌ ساڵی رابردوو زیاتر له‌ ٢٩٠ كرێكار بوو، له‌ حاڵی حازردا گه‌یشتۆته‌ كه‌متر له‌ ١٥٠ كه‌س.