كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان

265q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی قه‌راردادی كارخانه‌ی سیمانی “لووشان” له‌ ئۆستانی گیلان چوونه‌ شاری تاران و له‌ به‌ر “بونیادی موسته‌عزه‌فانی رژیم” سه‌هامداری سه‌ره‌كی ئه‌م كارخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ بیلاته‌كلیفی ٣٦ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان له‌ ئاكامی داخرانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆنه‌ و داهاتی نییه‌، چالاكی سیمانی لووشانی له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی ره‌زبه‌ری ٩٢وه‌ راگرتووه‌ و ده‌یان كرێكاری قه‌راردادی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا به‌ بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست، بیلاته‌كلیفن. كرێكاران به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ هیچ كه‌س به‌رپرسایه‌تیه‌كی له‌به‌رامبه‌ر كرێكارانێك كه‌ له‌ نێوان ١٠ تا ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كاری هه‌یه‌ نییه‌، جه‌ختیان كرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌م كارخانه‌یه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه‌ و كرێكاران ته‌نیا بۆ حزوور و غیاب له‌ كارخانه‌كه‌ ئاماده‌ بوون.