كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كۆمپانیای موروارید له‌ جوانڕۆ

808
به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی كۆمپانیای موروارید له‌ شاری جوانڕۆ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی كۆمپانیای مرواریدی جۆانرۆ لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەكانی زیاتر لە سێ مانگی خۆیان و نەدرانی حه‌قی سەنەوات، لە بەردەم دەفتەری ئەم كۆمپانیایە لە شەقامی سەعدی كۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.