كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رق له‌ كامیاران

807
بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی به‌رقی كامیاران لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەكانیان، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی یەكشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژمارەیەك لە كرێكارانی ئیدارەی بەرقی شاری كامیاران لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەكانی مانگی رەزبەر و هەروەها نەبوونی ئاسایشی كاریی، لە بەردەم ئەو ئیدارە لە شەقامی ئازادی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وه‌ڕێخست و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.