كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری شاری سه‌رده‌شت

849
سەرلەبەیانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی سەرماوەز، ١٢٠ كرێكاری شارەداری شاری سەردەشت بە هۆی نەدرانی حه‌قده‌ست و بیمەکانیان، لە بەردەم ئەو ئیدارە کۆبوونەوە.
بە پێی هەواڵەکان، ماوەی سێ مانگە حه‌قده‌ستی ١٩٠ کرێکاری شارەداریی نەدراوە و کرێکاران داوای مافەکانی خۆیان كردووه‌، بەڵام  تا ئێستا هیچ وڵامێکیان لەلایەن بەرپرسانەوە پێنەدراوەتەوە. بە وتەی یەکێک لە کرێکارەکان جگە لە حه‌قده‌ست، حه‌وت مانگیشە بیمەی کرێکاران نەدراوە و ئەمەش گه‌لێك کێشەی بۆیان دروست كردووه‌