كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌رگس سازه‌ی غه‌رب له كرماشان

886
به پێ هه‌واڵه‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی “نه‌رگس سازه‌ی غه‌رب”ی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوكانیان، كۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
كرێكارانی شیركه‌تی نه‌رگس سازه‌ی غه‌رب كه په‌یمانكاری شاره‌داریه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئه‌م شیركه‌ته‌‌ له مه‌یدانی “غه‌دیر”، كۆبونه‌وه‌ و خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون.