كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی سه‌نگروود

557t

رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “سه‌نگروود” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ به‌رانبه‌ر به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی دوو مانگیان و جه‌ژنانه‌ی كۆتایی ساڵ و تۆمار نه‌كردنی بیمه‌ی ١٩ مانگیان وه‌كوو پیشه‌ی سه‌خت و زیانبار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و به‌ سه‌فه‌ر كردن به‌ره‌و شاری تاران له‌ به‌رده‌م ساختمانی وه‌زاره‌تی كاری رژیم كۆبوونه‌وه‌.