رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ ئیعتراز و پێكهێنانی زنجیره‌ی مرۆیی هه‌زاران كرێكاری ره‌سمی پێترۆشیمی ماهشههر، كرێكارانی ره‌سمی پێترۆشمی ئه‌میر كه‌بیر و مۆبینیش ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازی.
به پێی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” زیاتر له ٨٠ كه‌س له كرێكارانی ره‌سمی پێترۆشیمی ئه‌میر كه‌بیر هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ كرێكارانی پێترۆشیمی ماهشههر به كۆبوونه‌وه له دوروبه‌ری پێترۆشیمی خه‌لیجی فارس به بارودۆخی نادیاری خۆیان ئیعتیرازیان كرد. هاوكات زیاتر له سه‌د كه‌س له كرێكارانی پێترۆشیمی مۆبین له عهسهلویهش له به‌ر ساختمانی مه‌ركه‌زی ئه‌م ناوه‌نده پێترۆشیمیه كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له پێترۆشیمیهكانی ماهشههر و عه‌سه‌لویه خوازیاری به‌هره‌مه‌ند بوون له مه‌زایای ئیستخدامیی و بیمه‌یی یاسای وه‌زاره‌تی نه‌وتن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی میلی سه‌نایه‌عی پێترۆشیمی له‌درێژه‌ی خسوسی سازیه‌كان و دامه‌زرانی كارتیڵیكی ناوچه‌یی له‌ژێر ناوی ” شیركه‌تی “هۆڵدینگ”ی خه‌لیجی فارس” پێكهاتوو له پێترۆشیمیهكانی مه‌نته‌قه‌ی ماهشههر و عه‌سه‌لویه شه‌ش هه‌زار كه‌سیان له كارمه‌ندانی شیركه‌تی نه‌وت ده‌رهاویشتووه. بارودۆخیانی هێناوه‌ته ئاستیكی نزمتر و داهاتووی پیشهكهیانی خستۆته مه‌ترسی یه‌وه. ئه‌م كرێكارانه چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریش له ئیعتیراز به‌م گۆڕانكاریانه و درێژه‌ی ئه‌م وه‌زعییه‌ته، ئیعتیرازیان كردبووه