رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌می به‌فرانبار زیاتر له سه‌د كرێكاری قه‌راردادیی “مۆستهقیم”ی پاڵاوگه‌ی گازی پارسیان هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی فارس له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیار بوونی بارودۆخی پیشه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” ئه‌م كرێكارانه ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ئاراسته‌ی ئیجرای په‌سه‌ند كراوێكی ده‌وڵه‌تی ئه‌وكات، له حاڵه‌تی پهیمانكاریهوه كرابوونه قه‌راردادیی، بڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا بارودۆخی په‌رداختی مه‌زایای مۆزدییان یه‌كلا نه‌بۆته‌وه. به وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای كاری درێژماوه له هه‌وای گه‌رم و تاقه تپڕوكێن، له كه‌مترین مه‌زایا به‌هره‌مه‌ندن. كرێكاران ده‌ڵێن، دوای گوڕینی بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان، كهوتوونهتهناو بارودۆخێكی خراپتر له پێشوو وه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، نه‌له بارودۆخی كاركۆنانی قه‌راردادی راسته‌خۆ و نه له مه‌زایا و پاداشی كۆتایی ساڵی كرێكارانی خه‌ده‌ماتی به‌هره‌مه‌ند نین.