كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌ردبیل

564t

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، جارێكیتر كرێكارانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌ردبیل له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٨ مانگ حه‌قده‌ست و نادیار بوونی بارودۆخی كارییان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری ئه‌ردبیل كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دوو رۆژه‌ی كرێكاران له‌ رۆژانی ١١ و ١٢ی مانگی رێبه‌ندان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ئۆستانداری رژیم له‌ ئه‌ردبیل، به‌ڵێنیان پێدرابوو كه‌ كیشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. دوای پێرانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، كرێكاران جارێكیتر له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ئۆستانداریی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكرده‌وه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌ردبیل سه‌ره‌ڕای ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگه‌كانی گوڵان، جۆه‌زردان، گه‌ڵاوێژ، خه‌رمانان، ره‌زبه‌ر، خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباری ئه‌مساڵ، مافی چه‌ژنانه‌ی ساڵی ٩٢یشیان تا ئێستا پێنه‌دراوه‌.